مەسرور بارزانی: میری کوەیت پەیوەندییەکی دۆستانەی لەگەڵ کوردستان هەبوو

مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی میری کوێتەوە پەیامێکی ئاراستەی ئەو وڵاتە کرد و ڕایگەیاند، دەوڵەتی کوێت و بەتایبەتی جەنابی شێخ سەباح پەیوەندیییەکی دۆستانەی بەهێزی لە گەڵ هەرێمی کوردستان هەبوو.

دەقی پەیامەکە

بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچیی دوایی میری کوێت شێخ سەباح ئەلئەحمەد جابر ئەلسەباح- م بیست. پرسەو سەرەخۆشیی لە بنەماڵەی بەڕێزی ئەمیریی و خەڵکی کوێت دەکەم .  دەوڵەتی کوێت و بەتایبەتی جەنابی شێخ سەباح پەیوەندیییەکی دۆستانەی بەهێزی لە گەڵ هەرێمی کوردستان هەبوو . هەموو تەمەنی خۆشی لە پێناو خزمەتکردنی وڵاتەکەی و سەقامگیرکردنی ئاشتی لە ناوچەکەدا تەرخان کردبوو . خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە خەڵکی کوێت ببەخشێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

ھەواڵی زیاتر