هەوڵەکان بۆ دروستکردنی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا لە وڵاتان بەردەوامە، ئەمجارەیان رێگەیەکی دیکە تاقیدەکرێتەوە، ئەویش بەکارهێنانی ڕۆنی قرشە بۆ ڤاکسین، بەڵام ئەم ڕێگایە ناڕەزایەتی ژینگەپارێزانی لێکەوتۆتەوە.
ڕۆنی سکوالینی، یەکێکە لەو پێکهاتانەی کە لە جگەری ماسی قرشدا هەیە، پێکهاتەکەی بۆ لەنێوبردنی کۆرۆنا کاریگەرە و زانایان بەنیازن سوودی لێ ببینن، بەڵام ژینگەپارێزان ئەوە بە دژە سروشت دەزانن و دەڵێن هەنگاوێکە بۆ لەناوبردنی گیاندارێکی دەریایی.
گرووپی “هاوپەیمانی قرشەکان”ی ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا پێیوایە ئەگەر یەک جار تەواوی دانیشتووانی بەو جۆرە ڤاکسینەی دژی کۆرۆنا بکوترێن کە رۆنی سکوالینی تێدایە، ئەوا پێویست بە کوشتنی ٢٥٠ هەزار قرش دەبێت.
کۆمپانیای گلاکسۆ سمس کڵاین کە تایبەتە بە دروستکردنی دەرمان و ڤاکسینی ئەنفلەوەنزا، بۆ ئەو مەبەستە سوود لە قرش دەبینێت. کۆمپانیاکە مانگی ئایار رایگەیاندبوو کە بەشی یەک ملیار ڤاکسینی دژە کۆرۆنا رۆنی سکوالین بەرهەمدێنێت، بۆ دەرهێنانی هەر تۆنێکی سکوالینیش، پێویستی بە 3 هەزار قرش دەبێ، واتە ئەگەر جیهان پێویستی بەوە بێت و بۆ ڕزگاربوونی مرۆڤ لە کۆرۆنا، پێویست بە کوشتنی ٢٥٠ هەزار قرشی دیکە دەبێت، ئەگەر هەر تووشبوویەک پێویستی بە دوو ڤاکسین هەبێ، ژمارەی قرشە کوژراوەکان دەبێت نیو ملیۆن.