تۆمەتبارانی ڕووداوی کوشتنەکەی گەڕەکی فەرمانبەران دەستگیر کران
وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئاشكرای دەكات: “بکوژی سەرەکی و تۆمەتبارانی ڕوداوی کوشتنەکەی شەوی ڕابردووی گەڕەکی فەرمانبەرانیان دەستگیرکردووە.”
هۆگر عەزیز وتیشی: “بە کەمتر لە 10 کاتژمێر هێزه‌كانی پۆلیسی هه‌ولێر توانیویانە ئەو تۆمەتبارانە دەستگیربکەن و ڕووبەڕووی یاسایان بکەنەوە.”
شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی فەرمانبەرانی شاری هەولێر چەند کەسێک بە چەکەوە هەڵیانکوتایە سەر ماڵێک و برایەکی خاوەن ماڵەکەیان کوشت، کە گەنجێکی تەمەن 24 ساڵە و تازە هاوسەرگیری کردووە.
محه‌مه‌د سه‌باح، ئامۆزای گه‌نجه كوژراوه‌كه به تۆڕی میدیایی باڵكێشی وت: “پێشتر یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كه تاوانه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه چووه‌ته ناو ماڵی ئامۆزاكه‌م و له‌ناو حه‌وشه‌یان ته‌قه‌ی له كۆتر كردووه، دواتر ده‌مه‌قاڵێیه‌ك له‌نێوانیان ئه‌و كه‌سه و ئامۆزاكه‌م دروست بووه و كه‌سه‌كه كه‌سوكاره‌كه‌ی به چه‌كه‌وه هێناوه‌ته سه‌ر ماڵی ئامۆزاكه‌م و كوشتوویانه و دوو كه‌سی تریشیان بریندار كردووه.


