ئێران گه‌شته ئاسمانییه‌كانی بۆ به‌غدا و نه‌جه‌ف ڕاگرت
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
سەرۆكی یەكێتی كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی ئێران، گەشتە ئاسمانییەكانی وڵاتەكەی بۆ به‌غدا و نه‌جه‌ف ڕاگرت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 26ی ئه‌یلوول، مەقصود ئەسعه‌دی، سەرۆكی یەكێتی كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی ئێران ڕایگەیاند: “كه گەشتە ئاسمانییەكانی وڵاتەكەیان بۆ هەردوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف و بەغداد ڕاگرتووە، تاوەكو كۆتایی هاتنی مه‌راسیمی چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن.”
وتیشی: “بەڵام لە عێراقەوە كۆمپانیا فڕۆكەوانییەكان دەتوانن هاوڵاتیانی خۆیان بۆ ئێران بنێرن.”
ئاماژەی بەوەشكرد: “كه حكومەتی عێراق بەهۆی كۆرۆناوە بەهیچ شێوەیەك پێشوازی لە زیارەتكەرانی بیانی ناكات.”