جیهان له‌ چاوه‌ڕوانی ڕێككه‌وتنی دوو وڵاتی تری عه‌ره‌بییه‌ له‌گه‌ڵ ئیسرائیل

ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیل بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ لە چەند هەفتەی داهاتوودا ڕێکەوتننامەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئیسرائیل لەگەڵ هەریەکه‌ لە سودان و عەممان ڕادەگەیەندرێت.

ئەمڕۆ هەینی، 25ی ئه‌یلوول، “ڕۆژنامەی مەعاریف”ی ئیسرائیل بڵاویکردووه‌ته‌وه‌، کە ڕێککەوتننامەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئیسرائیل لەگەڵ هەردوو وڵاتی سودان و عەممان لە چەند هەفتەی داهاتوو ڕادەگەیەندرێت.

ئه‌م هه‌واڵه‌ی ڕۆژنامه‌كه‌ له‌كاتێكدایه‌، كه‌ وکێڵی کرافتی، باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان، لە ٧٥هه‌مین کۆنگرەی ئەنجوومەنی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە شاری نیویۆرک ڕایگەیاند: “كه‌ لەچوارچێوەی پەرەپێدانی پڕۆسەی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەم زوانە وڵاتێکی تری عەرەبی ڕێککەوتننامەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل واژۆ دەکات.”

لەم مانگه‌دا، هه‌ریه‌ك له‌ ئیمارات و بەحرەین، بە ئامادەبوونی ئەمریکا، ڕێککەوتننامەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل لە کۆشکی سپی واژۆ کرد و ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران و فه‌ڵه‌ستین و حزبوڵڵای لوبنانی لێكه‌وته‌وه‌.

ھەواڵی زیاتر