نازدار حەیران دەکرێتەوە
قاوەخانە کلتووری و فەرهەنگی ”نازدار حەیران” کە کۆمەلێک نووسەر و ڕۆژنامەنووس بەڕێوەی دەبەن، ئەمڕۆ هەینی 2020/9/25، لە شاری هەولێر دەکرێتەوە.
چالاکیەکانی ئەم ئێوارەیەی نازدار حەیران بریتی دەبن لە خوێندنەوەی وتاری بەڕێوبەری قاوەخانە و گوێگرتن لە چەند گۆرانییەک و خوێندنەوەی چەند پارچە شیعرێک، هەروەها ئاشناکردنی میوانان بە کارە هونەری و کلتووری و ئەدەبییەکانی نازدار حەیران.
بەڵێن سابیر عومەر، یەکێک لە بەڕێوبەرەکانی قاوەخانە و ناوەندی فەرهەنگی نازدار حەیران بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی ڕاگەیاند، “ئەمڕۆ ئێوارە کاتژمێر پێنجی ئێوارە قاوەخانە و ناوەندی فەرهەنگی نازدار حەیران دەکرێتەوە، کە ساڵڕۆژی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانە و لە 2017/9/25 کرا، تێیدا لە سەدا 92.7ی خهڵكی كوردستان دهنگیان به (بهڵێ) دا”
بەڵێن سابیر عومەر وتیشی “دەمانەوێت و بڕیارمانداوە نازدار حەیران بکەینە سەکۆیەک و هەموو دەنگە ناڕەزاییەکان؛ شاعیر و پەیکەرساز و چیڕۆکنووس و ڕۆماننوسە پەراوێز خراوەکان کۆ بکەینەوە و پێزانین و قەدری کارەکانیان بۆ بگەڕێنینەوە”.