مسته‌فا كازمی حیزبێكی نوێی داده‌مه‌زرێنێت

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

ئەمڕۆ چوارشەممە، 23ی ئه‌یلوول، ماڵپەری (معلومە)ی عێراق بڵاویكردووەتەوه‌: “كه‌ سەرۆك وەزیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی، دەستیكردووە بە دامەزراندنی حیزبێكی نوێ بۆ ئەوەی لە هەڵبژادنە پێشوه‌خته‌كه‌‌ی عێراق بەشداری بكات، كە بڕیاره‌ مانگی 6ی ساڵی داهاتوو ئەنجام بدرێت.

ماڵپه‌ڕه‌كه‌ ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: “كه‌ لەئێستادا مستەفا كازمی، سەرقاڵی دامەزراندنی حیزبێكی سیاسییە بە سەرۆكایەتی (رائد جوحی)، كه‌ یەكێكه‌ لە نزیكەكانی خۆی و بەرێوەبەری نوسینگەكەیه‌تی و لە هەمانكاتیشدا یەكێكه‌ لە دادوەرەكانی دادگایی كردنی سەدام حسێن.”

ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌: “كه‌ بۆ حیزبه‌ نوێیه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی، چەند ناوێك پێشنیار كراون، لەوانە: “پارتی گردبوونەوەی نیشتیمانی (التجمع الوطنی) و لەئێستاشدا لە چەند پارێزگایەكی عێراق جموجوڵەكانیان دەستپێكردووە، بەتایبەت لە شاری كەركوك.”

لەئێستادا بەشێك لە سەركردەی حیزبە سیاسییە شیعییەكانی عێراق ناڕازین له‌م هه‌نگاوه‌ی مسته‌فا كازمی، له‌وانه‌: نوری مالكی، هادی عامری، عەبادی و ژمارەیەك لە بەرپرسانی دیكەی عێراق، لە دەرەوەی عێراقیش ئێران ناڕازییه‌ و بە گومانەوە له‌ دامەزراندنی ئه‌م حیزبه‌ نوێیه‌ی كازمی ده‌ڕوانێت.

ھەواڵی زیاتر