جارێكی تر موشه‌ك ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كرایه‌وه
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی بڵاوی كردەوە، 3 گوله هاوەن لە ناوچەی سەوزی بەغدا كەوتووه‌تە خوارەوە.
شانەی ڕاگەیاندنی ئه‌منی عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاوی كردەوە، سه‌رله‌به‌یانی ئەمرۆ سێ شەممە، 22 ئەیلوول، 3 موشه‌ك لە ناوچەی سەوزی بەغدا كەوتووه‌ته خوارەوە.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه: “شوێنی ئاراستەكردنی موشەكەكان ئاشكراكراوە و لە ناوچەی كەڕادە – الزویە، نزیك ئامادەیی ئەلعرفان بووە و هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه”.
ئاراسته‌كردنی موشه‌ك بۆ ناوچەی سەوزی بەغدا و دەوروبەری باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا، بووه‌ته دیارده و بەبەردەوامی موشه‌كیان ئاراسته ده‌كرێت، ئه‌مریكاش به‌رده‌وم گرووپه چه‌كداره شیعه‌كانی نزیك له ئێران تۆمه‌تبار ده‌كات.