ھاوسەری شێخ جەعفەر شێخ مستەفا کۆچی دوایی کرد.
پرشنگ رەشید عەبدولکەریم لە تەمەنی 66 ساڵی لە نەخۆشخانەی شۆڕش، کە تایبەتە بە تووشبووانی کۆرۆنا کۆچی دوایی کردووە.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی شێخ جەعفەر کرد و رایگەیاند، “هه‌واڵی ژیانئاوایی خاتوو پرشنگ ره‌شید عه‌بدولكه‌ریمی هاوژینی به‌ڕێزتان له دڵه‌وه خه‌مباری كردین، بۆ ئه‌م ماته‌مه گه‌وره‌یه پرسه و سه‌ره‌خۆشیتان ئاراسته ده‌كه‌م و به‌شداری خه‌متانم.”
قوباد تاڵەبانی خاتوو پرشنگ بە “ژنێكی تێكۆشه‌ر و قوربانیده‌ری رێگەی پێشمه‌رگایه‌تی” ناودەبات و دەشڵێت “هه‌مووكات سه‌رۆكمان ھه‌ڤاڵ مام جه‌لال وه‌ك كه‌سێكی نزیك و متمانه پێكراو مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرد و به نموونه‌ی ژنی سه‌لار باسی ده‌كرد.”