حکومەتی عێراق بودجەی 2020ی گەڕاندەوە بۆ وەزارەتی دارایی

حکومەتی عێراق پرۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی ساڵی 2020ی عێراقی گەڕاندەوە بۆ وەزارەتی دارایی.

ئەحمەدی رەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند” حکومەتی عێراق لە جیاتی ناردنی پرۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی ساڵی 2020 بۆ پەرلەمان، پرۆژە یاساکەی گەڕاندووەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی، بەڵام نازانرێت هۆکاری گەڕاندنەوەی پرۆژەکە چییە”.

دوێنێ یەکشەممە تۆرهان موفتی، نوێنەری حکومەت لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: “حکومەت بەنیازە ئەم هەفتە و دوای لێبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لە پرۆژە یاسای بودجەی گشتیی ساڵی 2020، پرۆژە یاساکە رەوانەی پەرلەمان بکات”.

ھەواڵی زیاتر