وته‌بێژى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كۆ ده‌بێته‌وه و چه‌ند بابه‌تێك تاوتوێ ده‌كرێن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 16/9/2020، د. جووتیار عادل، گوته‌بێژى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له پێگه‌ى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك)، له ڕێگه‌ى پۆستێكه‌وه ڕاى گه‌یاندووه: “ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، له ڕێگه‌ی ڤیدیۆكۆنفرانس به‌ڕێوه ده‌چێت”.
گوته‌بێژى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو، له 39یه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌م بابه‌تانه‌ی خواره‌وه تاوتوێ ده‌كرێن:
– خستنه‌ڕووی پوخته‌ی ڕێڕه‌وی به‌ڕێوه‌چوونی دانوستانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا سه‌باره‌ت به بودجه و وزه.
– خستنه‌ڕووی پوخته‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2020ى عێراقی فیدراڵ.
– خستنه‌ڕووی بابه‌تی داڕشتنی بنه‌ما ستراتیژییه‌كانی گشتیی بودجه‌ی عێراقی فیدراڵ بۆ ساڵه‌كانی 2021-2023.