پەرلەمان یاسای ئەرک و مافی نەخۆشی پەسەندکرا

پەرلەمانی کوردستان لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا پڕۆژەیاسای ئەرک و مافی نەخۆشی بەزۆرینەی دەنگ پەسەندکرد، یاساکە ژمارەیەک رێکاری بۆ چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ نەخۆش و ئەرکی دامەزراوەی تەندروستی تێدا باسکراوە.

پێشنیازە یاسای ماف و ئەرکی نەخۆش

ئامانجەکانی

  1. دیاریکردنی ماف و ئەرکەکانی نەخۆش
  2. رێکخستنی ماف و ئەرکەکانی نەخۆش، بە شێوەیەک ببێتە ببێتە هۆی هێنانە ئارای ژینگەیەکی یارمەتیدەر و گونجاو بۆ چارەسەری نەخۆش.
  3. بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری نەخۆش سەبارەت بە ئەرک و مافەکانی لە دامەزراوە تەندروستییەکان
  4. پەرەپێدان و گەشەپێدانی کەرتی تەندروستی و پاراستن و دابینکردنی مافەکانی نەخۆش، بەشێوەیەک هاوکاربێت بۆ چارەسەرکردنی نەخۆش.

ماف و ئەرکەکانی نەخۆش

مافەکان

  1. باشترین و نوێترین جۆری پشکنین و چارەسەری پێویست
  2. پێشوازیی و رێنمایی بەشێوەیەکی دروست
  3. یەکسانی لە مامەڵە و مافەکاندا
  4. لەباری کتوپڕدا پزیشک مافی بڕیاری جۆری چارەسەری هەیە
  5. گشت زانیارییەکان بدرێنە نەخۆش ( لەبارەی نەخۆشی، پشکنین، رێگەچارە و نەشتەرگەری )
  6. نەخۆش لە راگەیاندنەکان و سۆشیالمیدیا پیشان نەدرێت
  7. وێنەیەک لە دۆسیەی نەخۆشییەکە بدرێتە نەخۆش
  8. پزیشکی چارەساز بەردەوامدەبێت لە چارەسەرکردنی نەخۆش
  9. پزیشک ئازادبێت لە راوێژکردن بە پزیشک یان دامەزراوەیەکی تەندروستی دیکە
  10. پزیشک لە یەک کاتدا تەنیا یەک نەخۆش دەبینێت
  11. نەخۆش ئازادە لە بەشداربوون و نەبوون لە لێکۆڵینەوەی پزیشکی و مافی کشانەوەشی هەیە
  12. وەرگرتنی رەزامەندی نەخۆش پێش ئەنجامدانی نەشتەرگەری
  13. هیچ جۆرە زانیارییەکی نەخۆش بەبێ رەزامەندی نادرێ بە کەس
  14. نەخۆش ئاگاداربکرێتەوە لە وردەکاری رێکارە تەندروستییەکان
  15. جێهێشتنی نەخۆشخانە لەسەر بەرپرسیارێتی خۆی، بەو مەرجەی نەخۆشییەکەی زیانی بۆ دەوروربەری نەبێ
  16. خستنەڕووی تێچووی نەخۆشخانە و چارەسەر بۆ نەخۆش
  17. نەخۆش بۆی هەیە داوابکات سەردانی نەکرێت و پەیوەندیشی پێوە نەکرێت
  18. میراتگر یان پارێزەری نەخۆش مافی سکاڵا و داوای قەرەبووی هەیە

ئەرکەکانی نەخۆش

  1. پابەندبوون بە یاسا و رێنماییەکان
  2. رێزگرتن لە کارمەند و دامەزراوە تەندروستییەکان
  3. پابەندبوون بە پێدانی ئەو بڕە پارەیەی کە رەزامەندی لەسەر داوە
  4. ئاگادارکردنەوەی پزیشک بە تەواوی کێشە تەندروستییەکان
  5. پاراستنی کەلوپەل و ئامێرەکانی نەخۆشخانە
  6. پابەندبوون بە رێنمایی و ئامۆژگارییەکانی خزمەتگوزار
  7. جگە لەم یاسایە، کار بە هیچ دەقێکی دیکە ناکرێ
ھەواڵی زیاتر