4 وڵاتی عەرەبی دیکە لەگەڵ ئێسرائیل ڕێکدەکەون
میدیایەکی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، 4 وڵاتی دیکەی عەرەبی و پاکستان لە ئیمزاکردنی رێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل نزیکن.
رۆژنامەی ئیسرائیل هییوم دەڵێ” نوور داهای، سەرۆکی پەیمانگەی ئای تی سی تی ئیسلامی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ئاشکرایکردووە، چەند وڵاتێکی دیکەی عەرەبی لە لیستی ئەو وڵاتانەدان کە نزیکن لە ئیمزاکردنی رێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل، ئەو وڵاتانە لە عومان، سوودان، مەغرب وسعودیە پێکهاتوون و رەنگە قەتەریش لەگەڵ ئیسرائیل رێکبکەوێت.
سەبارەت بە پاکستان، رۆژنامەکە نووسیویەتی، هەردوو وڵاتی ئیسرائیل و پاکستان چەندین ساڵە زانیاری هەواڵگری و زانستی سەربازی لەگەڵ یەک دەگۆڕنەوە و هیچ حکومەتێكی پاکستان تائێستا ئیسرائیلی بە دوژمن نەزانیوە.