وادەی وەرگرتنی سیڤی بۆ سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ کۆتاییهات

کاتژمێر2:00ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، کاتی وەرگرتنی سیڤی بۆ پۆستی سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ کۆتایی دێت و تا ئێستاش 31 کەس سیڤیان پێشکەشکردووە کە 12 لەوانە ژنن.

سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ، لەلایەن دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە دیاریدەکرێت و دواتر پەرلەمانی کوردستان دەنگی لەسەر دەدات و سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش فەرمانی هەرێمی بۆ دەردەکات.

وەرگرتنی سیڤی بۆ ئەو پۆستە، بەپێی ‌بڕگه‌ی (دووه‌م و سێیه‌م) له‌ مادده‌ی (پێنجه‌م)ی یاسای ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ ژماره‌ (4)ی ساڵی 2010 یە.

ماوەی دیاریکراوی وەرگرتنی سیڤی 15 رۆژبوو، ئەمڕۆ ئەو وادەیە تەواو دەبێت و تائێستاش 31 کەس سیڤیان ناردووە، 19پیاو و 12 ژن.

ھەواڵی زیاتر