لە گەرمیان ئاڵۆزی دەکەوێتە نێوان پێشمەرگە و حەشد
ماوەی چەند رۆژێکە لە چەند گوندێکی سنووری گەرمیان گرژی لەنێوان پێشمەرگە و حەشدی شەعبی دروستبووە و کاروان کەلاری پەیامنێری تۆڕی میدیایی باڵکێش دەڵێ”حەشدی شەعبی داوای چۆڵکردنی چەند سەنگەرێک لە پێشمەرگە دەکات.
کاروان کەلاری دەڵێ:” تا ئێستا حەشدی شەعبی دووجار چووەتە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە و داوای چۆڵکردنی کردووە”.
هاوکات موقەدەم سیروان حەمەئەمین، فەرماندەی فەوجی یەکی لیوای سێی سەر بە وەزارەتی پێشـمەرگە بە باڵکێشی راگەیاند، ئێمە لە سەنگەری خۆماندابووین و حەشد هەڵیکوتاوەتە سەرمان و داوای چٶلکردنیان لێکردووین.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەشێوەیەکی کاتی کێشەکەمان چارەسەر کردووە، بەڵام چارەسەری کۆتایی نییە و هێشتا حەشد لێرەن.