مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئێستا لە هەرێمی کوردستانە، دوێنێ لەگەڵ سەرۆک بارزانی و مەسرور بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و سەردانی سنووری دهۆکیشی کرد
بڕیارە ئەمڕۆ هەینی، مستەفا کازمی، لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە و دواتر سەردانی سلێمانی بکات.
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ هەینی مستەفا کازمی سەردانی سلێمانی دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی حکومی و حیزبی کۆدەبێتەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی باڵکێش، مستەفا کازمی بۆ خوانی نیوەڕۆ میوانی بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق دەبێت لە سلێمانی.