تورکیا و ئێران دژی پەکەکە یەکدەگرن

تورکیا و ئێران هاوڕابوون لەسەر ئەوەی هەردوولا بە هاوبەشی هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان ( پەکەکە ) بکەنە ئامانج و لەسەر ئەوەش هەردوولا ڕێککەوتوون.

رۆژی سێشەممە ٨ی ئەیلوول، ڕەجەب تەیب ئەردۆگان و حەسەن ڕۆحانی لەو کۆنفرانسە ڤیدیۆییەددا قسەیان لەسەر بوونی پەکەکە و هیزەکانی دیکەی سەر بەو پارتە کوردییەی باکووری کوردستان کرد، کە لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان هەرێمـی کوردستان- تورکیا، هەرێمی کوردستان- ئێران هەن.

ئێران دەڵێ” لەو ئۆپەراسیۆنە چاوەڕوانکراوەدا بە هاوبەشی لەگەڵ ئەنقەرە هەوڵی بە ئامانجگرتنی پەکەکە و هێزەکانی پارتی  ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) دەدەین”.

بەڵام بەپێی راگەیەنراوی سەرۆکایەتی ئێران، ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە سنوورەکانی نێوان تورکیا و ئێران دەکرێن.

ئەم رێککەوتنە نوێیەی نێوان تورکیا و ئێران دوای ئەوە دێت، کە وەزارەتی بەرگری تورکیا کۆتایی بە ئۆپەراسیۆنەکانی لە ناوچەکانی حەفتانینی هەرێمی کوردستان هێنا.

ھەواڵی زیاتر