سەرۆکی پەرلەمان پەرلەمانتارێکی حیزبەکەی دەکاتە دەرەوە

پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستانی بەجێهێشت و رایگەیاند، ئامادەنیم لە دانیشتنێکدا بەشداری بکەم کە پەرلەمانتار تێیدا نەتوانێت بە ئازادانە قسە بکات.

کاروان گەزنەیی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەکاتێکدا 21٪ی مووچە فەرمانبەران بڕدراوە، کەچی پەرلەمانی کوردستان لەسەر ئەو پرسە بێدەنگە و نایخاتە بەرنامەی کارەوە، لە هەمان کاتیشدا رێگە بە پەرلەمانتاران نادات بە ئازادانە قسەی خۆی بکات.

کاروان گەزنەیی رەخنەی لە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان گرت کە سەرۆکی پەرلەمان لە حیزبەکەی خۆیەتی و وتیشی” سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان مامەڵەی پۆلیسی لەگەڵ پەرلەمانتار دەکەن، من وەکو پەرلەمانتار ویستم قسە بکەم بەڵام سەرۆکی پەرلەمان رێگەی پێنەدام و پێی وتم: باشترە لە دەرەوە قسە بکەیت، بۆیە منیش پێم باشبوو دانیشتنەکە جێبهێڵم و بێم لە دەرەوەی قسەکانم بۆ میدیا بکەم”.

ھەواڵی زیاتر