بڕیاری حكومه‌ت بۆ زیادكردنی دەوامی فەرمانبەران له‌ سلێمانی ڕەتدەكرێتەوە

بڕیاری حكومه‌ت بۆ زیادكردنی دەوامی فەرمانبەران له‌ سلێمانی ڕەتدەكرێتەوەو سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش ده‌ڵێت: “ئەو بڕیارەی دراوە قورسە و جێبەجێ كردنی زەحمەتە”.

بڕیاری حكومه‌ت بۆ زیادكردنی ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران ڕه‌تده‌كرێته‌وه‌ و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلیمانیش ده‌ڵێت: “ئەو بڕیارەی دراوە قورسە و جێبەجێ كردنی زەحمەتە”.

ئه‌م قسانه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی دوای دێت، كه‌ دوێنێ بریكاری وه‌زیری ناخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له‌ لێدوانێكیدا بۆ میدیاكانی نزیك له‌ یه‌كێتی وتی: “ئه‌و بڕیاره‌ی حكومه‌ت كه‌ بۆ زیادكردنی ده‌وامی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم داویه‌تی، له‌ پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و ڕاپه‌رین جێبه‌جێ ناكرێت

دوو ڕۆژ پێش ئێستا جوتیارعادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: “پێویستە گشت فەرمانبەرانی حكومەت پابەندبن بەدەوامی فەرمی بن، لە یەكشەممەوە تا پێنجشەممە، لە كاتژمێر (٨:٠٠) بەیانی تا (٣:٠٠) دوای نیوەڕۆ”

ھەواڵی زیاتر