مەسرور بارزانی پەیوەندی بە کەریم گوڵانییەوە دەکات

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیوەندی بە هونەرمەند کەریم گوڵانییەوە دەکات و وەزیری تەندروستی ڕادەسپێرێت هەموو کارێکی بۆ بکەن.

دوای ئەوەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو، هونەرمەند کەریم گوڵانی لە ڕێگەی کورتە ڤیدیۆیەکەوە کە سەرەتا لە تۆڕی میدیایی باڵکێش بڵاوکرایەوە، داوای هاوکاری لە سەرکردایەتی سیاسیی و سەرۆک بارزانی و سەرۆکی حکومەت کرد.

کەریم گوڵانی بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی ڕاگەیاند، دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکە، کاک مەسرور بارزانی، پەیوەندی پێوە کردووم و ئامادەیی نیشانداوە بۆ دابینکردنی هەر پێداویستییەک بۆم و وەزیری تەندروستیشی راسپارد کە هەموو کارێکم بۆ بکەن.

کەریم گوڵانی و هاوسەرەکەی نزیکەی 10 رۆژە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

ھەواڵی زیاتر