بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ڕزگاری ڕایدەگەینێت: “دۆخەكە بەروارد به مانگەكانی ئاب و تەمموز زۆر باشتربووە و له ئێستادا تەنها 110 نەخۆش لە نەخۆشخانەكەماندا داخل كراون”.
دكتۆر لاوەند سەردار، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ڕزگاری دهڵێت: “لەئێستادا تهنها 110 نەخۆش لە نەخۆشخانەكەماندا هەیه و چارەسەر وەردەگرن”.
وتیشی : “لەو تووشبووانهش 8 توشبوویان لە بهشی چاودێری چڕدان، 25 توشبووشیان پێویستیان بە ئامێری هەناسەدان هەیه و ئەوانی دیكەش چارەسەری پێویستیان پێدەدرێت”.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ڕزگاری دەڵێت: “لەئێستادا تووشبوون كەمترە، بەڵام رۆژانە توشبووی نوێ تۆمار دەكرێت ڕەوانەی نەخۆشخانەكەمان دەكرێت”.
ئاماژهی بهوهش كرد: “كه بەپێی ئامارەكانی ئهوان زۆربەی ئەوانەی گیان لەدەستدەدەن، سهدا 70یان تەمەنیان لەسەروو 40 ساڵە و نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە”.