هاوپه‌یمانی فه‌تح هه‌ڕه‌شه له كازمی ده‌كات
هاوپه‌یمانی فه‌تح، كه هادی عامری سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، هه‌ڕه‌شه له حكومه‌تی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی ده‌كات، ئه‌گه‌ر به جدی كار بۆ كردنه ده‌ره‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان نه‌كات.
كه‌ریم علێوی، په‌رله‌مانتاری ئیئتلافی فه‌تح، به سایتی توده‌ی نیوزی عیراقی راگه‌یاندووه: “كه ئه‌گه‌ر كازمی به جدی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ی كردنه ده‌ره‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان نه‌كات، ئه‌وا كۆتایی حكومه‌ته‌كه‌ی نزیكه”.
باشی له‌وه‌ش كردووه: “كه لێدوانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی هیشام داود، ڕاوێژكاری كازمی ده‌ریده‌خات هه‌ڵوێستی حكومه‌تی ئێستای عێراق به سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی ڕوون نییه بۆ كردنه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و هێزانه و بگره پشتیوانی له مانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ش ده‌كات و نایه‌وێت بیانكاته ده‌ره‌وه، بۆیه پێویسته كازمی ئاگاداری چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆسیه‌یه بێت، چونكه به‌پێی بڕیاری په‌رله‌ما،ن ده‌بێت پابه‌ند بێت به كردنه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و هێزانه و ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ش جێبه‌جێ نه‌كات، ئه‌وا سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له خۆی و حكومه‌ته‌كه‌ی نزیك ده‌بێت”.