به‌غدا پاره‌ی گه‌نمی جووتیارانی هه‌رێم ده‌نێرێت

مستەفا كازمی سەرۆكی وەزیرانی عێراق بەڵێنی بەنێچیرڤان سەرۆكی هەرێمی كوردستان داوە، كە پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵەكانی 2014 – 2016 دەنێرێت.

شوان زراری، جێگری سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ لە پەرلەمانی كوردستان، لەوبارەیه‌وە دەڵێت: “ڕۆژێك پێش سەردانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا، داوامان لێكرد، وەك بەشێك لە بەرنامەی كاری خۆی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق، باسی پرسی پارەی گه‌نمی جووتیاران بكات.

شوان زراری ده‌ڵێت: “دوای سەردانەكە نووسینگەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیوەندی پێوەكردین ‌و پێی ڕاگەیاندین: “كە نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ مستەفا كازمی باسی لە شایستە داراییەكانی جووتیارانی هه‌رێم كردووە، بۆ ساڵانی 2014 – 2015 – 2016 و سەرۆك وه‌زیرانی عێراقیش بەڵێنیداوە، لە ماوەیەكی كەمدا چارەسەرێكی تەواو بۆ پارەی جووتیاران بدۆزێتەوە.

ھەواڵی زیاتر