کۆبوونەوەی نێوان نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆشکی سەرۆکایەتی لە ئەنقەرە دەستیپێکرد.
سه‌رله‌به‌یانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مەولوود چاوش ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانیش لە راگەیه‌ندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، وەزیری دەرەوەی تورکیا ئامادەیی وڵاتەکەی نیشانداوە بۆ هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا، بە پێشكه‌شكردن و ناردنی یارمه‌تی و پێداویستی پزیشكی و جەخت لە بره‌ودانی زیاتر به جموجووڵ و ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیاش کراوەتەوە.
فەلاح مستەفا، راوێژكاری باڵای سەرۆكی هەرێمی كوردستان، كه یاوه‌ریی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات له‌و سه‌ردانه‌دا، ڕایگه‌یاند: “سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی لەسەر داوای ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بووە”.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌م سه‌ردانه‌ی دا، فەوزی هەریری، سەرۆكی دیوانی سەركایەتیی هەرێمی كوردستان و كەریم شنگالی، بەڕێوەبەری ئۆفیسی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان و فەلاح مستەفا ڕاوێژكاری باڵای سەرۆكی هەرێمی كوردستان یاوه‌ریی ده‌كه‌ن.
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر