نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان گهیشته توركیا و بۆ نانی بەیانی لەگەڵ مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی توركیایه.
هەر ئەمڕۆ كاتژمێر دوو لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان كۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لە بارەی رەوشی ناوچەكە و پەیوەندییەكانی نێوانیان دەكەن.
لە سەردانەكەیدا نێچیرڤان بارزانی هەریەكە لە فەوزی هەریری سەرۆكی دیوانی سەركایەتی هەرێمی كوردستان و سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان، كەریم شنگالی بەڕێوەبەری ئۆفیسی سەرۆكی هەرێم و فەلاح مستەفا راوێژكاری باڵای سەرۆكی هەرێمی لەگەڵدایە.
ئەوەش دوای كۆبونەوەی رۆژی چوار شەممەی نێچیرڤان بارزانی، سهرۆكی ههرێمی كوردستان دێت لەگەڵ ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆك كۆماری فەرەنسا لە شاری بەغدا.