ئەڵمانیاو فەرەنسا دەیان هاو‌ڵاتی كورد دیپۆرت دەكەنەوە


دوو وڵاتی ئەوروپی ڕێككەوتوون لەسەر دیپۆركردنەوەی هاوڵاتیانی كورد بۆ هەرێمی كوردستان و دوێنێش یەكەم قۆناغیان گەیشتنەوە هەولێر.

لەیەكەم هەڵمەتی هاوبەشی نێوان ئەڵمانیاو فەرەنسا دیپۆركردنەوەی هاوڵاتیانی كورد دەستی پێكردو دوێنێش یەكەم قۆناغی هاوڵاتیان كە لە (51) كەس پێكهاتبوون گەیشتنەوە شاری هەولێر. بەپێی زانیارییەكان هەریەكێك لەم هاوڵاتیانە بڕێك پارەیان وەرگرتووە لەبەرامبەر دیپۆرتكردنەوەیان و زۆرێك لەو هاوڵاتیانەش كه‌ ڕەوانەی هەولێر كراونەتەوە لە پشكنینی ڤایرۆسی كۆڕۆنا دەرنەچوون، واتە ڤایرۆسەكەیان هەبووە، بۆیە بڕێك پارەیان پێدراوەو ڕەوانەی هەولێر كراونەتەوە.

ھەواڵی زیاتر