گەنجێک خوشکەكه‌ی بە تاپڕ دەکوژێت

لە گوندێکی سەرپێڵی زەهاوی سه‌ر به‌ پارێزگای کرماشان، کوڕێکی گەنج، خوشکە مێردمنداڵەکەی خۆی بە تاپڕ کوشت.

محەممەد رەزا ئاموویی، جێگری فەرماندەی پۆلیسی کرماشان، هەواڵەکەی بۆ میدیاکانی ئێران پشتڕاستکردووەتەوە و دەڵێت: “ڕووداوەکە لە گوندی قەڵاشاینی سەر بە شاری سەرپێڵی زەهاو ڕوویداوەو بکوژەکە تەمەنی ٣٣ ساڵە و خوشکەکەشی ١٦ ساڵ بووە، بەڵام کاتی ڕووداوەکەی باس نەکردووە.

 محەممە ڕەزا ئاموویی وتوویه‌تی: لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا بە پۆلیس وتراوه‌، کوڕەکە لە کاتی خاوێنکردنەوەی چەک دا گوله‌ی لە دەست دەرچووەو کوشتنی بە ئەنقەست نەبووە. بەڵام دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە کوشتنەکە بە مەبەست بووە. 

جێگری فەرماندەی پۆلیسی کرماشان راشیگەیاندووه‌: “بکوژه‌كه‌ دانیناوه‌ بە تاوانەکەیدا و هۆکاری کوشتنی خوشکەکەشی بۆ کێشەیەکی خێزانی گەڕاندووەتەوە”.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی ئیسنا، کوشتن لەسەر نامووس٢٠٪ی هەموو کوشتنەکان لە ئێران پێکدێنێت. هەروەها ٥٠٪ی کوشتنەکانی نێو خێزان پەیوەندی بە “شەڕەف و نامووس”ەوە هەیە. 

ھەواڵی زیاتر