وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم چه‌ند ڕێنماییه‌كی نوێی ده‌ركرد

وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەبارەی قەرزی پێشینە و (غەرامە)ی پێشینەی سندوقی نیشتەجێكردنه‌وه‌ چەند ڕێنماییەكی نوێی دەركرد.

وەزارەتی دارایی له‌ ڕێنماییه‌كانیدا ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌روو، كه‌ بە ڕێژەی ١٥% لێخۆشبوون بۆ هاوڵاتیان دەكرێت لە قەرزی پێشینەو ( غەرامە)ی پێشینەی سندوقی نیشتەجێكردن، بەمەرجێك هەموو قەرزە كەڵەكە بووەكان بە یەك گوژمە تا ڕۆژی ٢٠٢٠/١١/١ بگەرێندرێتەوە، لەگەڵ درێژكردنەوەی ماوەی كۆی قەرزەكانی هاتوو تا هەمان رێكەوت.

له‌ وه‌ڵامی‌ پرسیارێكی تۆڕی میدیایی باڵكێش دا، له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی به‌ باڵكێشی وت: “ئه‌و پرسیاره‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بكه‌ن، ئه‌وان ده‌زانن، واده‌كه‌ درێژ ده‌كرێته‌وه‌ یان ناكرێته‌وه‌”

ھەواڵی زیاتر