ئیمانوێل ماکرۆن گەیشتە بەغدا

کەمێک بەر لە ئێستا، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق.

بڕیارە ماکرۆن سەرەتا لەگەڵ د.بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق و مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران و محەممەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمان بەجیا کۆببێتەوە.

هەروەها دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش کۆدەبێتەوە.

ھەواڵی زیاتر