سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق و نێردراوی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ کۆبوونەوە
فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، لە بەغدا پێشوازی لە تۆم باراک، نێردراوی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کرد.
دەسەڵاتی دادوەریی عێراق رایگەیاند، تەوەری سەرەکی نێوان هەردوولا تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی ڕۆڵی دەسەڵاتی دادوەری لە پرۆسەی تەواوکردنی وادە دەستوورییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق.
ئەم دیدارە لە کاتێکدایە کە بەهۆی ململانێی لایەنە سیاسییەکانەوە پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی عێراق دواکەوتووە و ئەمریکا دەیەوێت لە ڕێگەی ئەم جۆرە پەیوەندییانەوە جەخت لەسەر پاراستنی چوارچێوە دەستوورییەکان و خێراکردنی هەنگاوەکان بکاتەوە بۆ تێپەڕاندنی ئەو بنبەستە سیاسییەی کە دوای هەڵبژاردنەکان یەخەی وڵاتەکەی گرتووە.