مەسرور بارزانی ڕێگای کەسنەزان – گۆمەسپان دەکاتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە، 24ـی شوباتی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی ستراتیژیی ڕێگای کەسنەزان – گۆمەسپان دەکاتەوە، کە یەکێکە لە پڕۆژە گرنگەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پەرەپێدانی ژێرخانی ڕێگاوبان.

تایبەتمەندییەکانی پڕۆژەکە:

پڕۆژەکە لەلایەن کۆمپانیای هێمن گرووپ جێبەجێ کراوە، ڕێگاکە بە کوالێتییەکی بەرزی نێودەوڵەتی دروستکراوە:

درێژی: 16 کیلۆمەتر ڕێگای سەرەکی و 8 کیلۆمەتر ڕێگای خزمەتگوزاری.

پانی: هەر سایدێک 10 مەتر و 75 سانتیمەترە.

پێکهاتە: لە 5 پرد، 1 ژێرپرد و 50 ئاوەڕۆی سندووقی پێکدێت.

قیرتاوکردن: بە بەرزی 21 سانتیمەتر و بە 3 چین قیر کراوە، بەرگەی قورسایی بارهەڵگرەکان دەگرێت.

سەلامەتی و خێرایی

ئەندازیار ئەمیر ئەحمەد، بەڕێوەبەری پڕۆژەکانی ڕێگاوبان لە کۆمپانیای هێمن گرووپ ڕایگەیاند، شۆفێران دەتوانن بە خێرایی 100 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بە ڕێگاکەدا بڕۆن، نشێو و چەمانەوە ناڕێکەکانی ڕێگاکەش نەهێڵراون.

گرنگی پڕۆژەکە

ڕێگاکە شاری هەولێر بە چوارڕێیانی دەربەندی گۆمەسپان دەبەستێتەوە. دەبێتە هۆکارێکی سەرەکی بۆ کەمکردنەوەی جەنجاڵی و ئاسانکاری بۆ گەشتیاران دەکات، هەروەها دەبێتە هۆی بوژانەوەی جوڵەی بازرگانی لە ناوچەکە و ڕووداوەکانی هاتووچۆش کەمدەکاتەوە.

ھەواڵی زیاتر