پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و خانەنشینان لە سنووری شارەوانییەکانی هەولێر بەردەوامە و بڕیارە لە 10 ڕۆژی داهاتوو، تیروپشک بۆ دابەشکردنی نزیكەی چوار هەزار پارچە زەوی دیکە بکرێت.
کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر ڕایگەیاند، لە 10 ڕۆژی داهاتوو، تیروپشک بۆ دابەشکردنی نزیكەی چوار هەزار پارچە زەوی دیکە دەکەین، ئەم وەجبە نوێیەی دابەشکردنی زەوی دەکەوێتە سنووری کەرتی جەژنیکان.
کۆی گشتی فۆرمە پەسەندکراوەکان لە شارەوانییەکانی هەولێر زیاتر لە 140 هەزار فۆرمە، ئەوانەی تیروپشکیان بۆ کراوە زیاتر لە 65 هەزار کەس دەبن، 33 هەزار کەس زەوییان بۆ جیاکراوەتەوە و پڕۆسەکە بۆ ئەوانی تریش بەردەوام دەبێت.