بەفر لە سەنتەری شارەکان دەبارێت

ئەمشەو شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی دەگرێتەوە، پێشبینی پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفری پلەی سیلیزی دادەبەزێت.

سبەی هەینی شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە بە ڕێژەی جیاواز، پیشبینی دەکرێت سەنتەری هەولێر، سلێمانی، کەرکووک، ڕانیە، پشدەر، شارباژێڕ، پێنجوێن و هەڵەبجە و دەوروبەری بگرێتەوە.

بەڕێوەربەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاویکردەوە، ئەمشەو کاریگەریی بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات، لە زۆرینەی ناوچەکان بەفر دەبارێت.

لە ڕۆژی هەینیدا بەفر لە سەنتەری پارێزگاکان دەبارێت، کاریگەریی ئەم شەپۆڵە تا کاتەکانی درەنگی شەوی هەینی و کاتەکانی بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە بەردەوام دەبێت و لە ڕۆژی شەممە کاریگەری ئەم شەپۆڵە کۆتایی دێت.

کەشناسی هەرێمی كوردستان نزمترین پلەی گەرمای تۆمارکراوی چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستانی بەم شێوەیە دیار یکردووە:

هەولێر 1-
سلێمانی 3-
هەڵەبجە 3-
دهۆک 1-
ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ 1-
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران 6-
ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان 1-
حاجی ئۆمەران11-

ھەواڵی زیاتر