تۆم باراک و مەزڵووم عەبدی لە هەولێر کۆدەبنەوە


تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، لە هەولێرن و لەبارەی دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان کۆدەبنەوە.

هەر یەکە لە تۆم باراک و مەزڵووم عەبدی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە (17-1-2026) گەیشتوونەتە هەولێر. بڕیارە زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان ئەنجام بدەن، بە مەبەستی دروستکردنی یەکدەنگیی سیاسی و بڕیاردان لەسەر چارەنووسی ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.

بەپێی زانیارییەكان، بەر لە كۆبوونەوەکە، تۆم باراک سەردانی سەرۆک بارزانی دەكات و كۆدەبنەوە، پرسی سووریا و ڕۆژئاوای كوردستان و ناوچەكە تاوتوێ دەكەن، هاوكات باس لە چۆنیەتی جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی 10ی ئاداری نێوان هەسەدە و حكومەتی سوریا دەكەن.


ئەم جووڵە دیپلۆماسییە دوای ئەوە دێت کە مەزڵووم عەبدی، بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی لە هەردوو ناوچەی “دێر حافر و مەسکەنە” ڕاگەیاند، بڕیارەکە وەک بەشێک لە لێکتێگەیشتن لەگەڵ حکومەتی سووریا و لەژێر چاودێریی ڕاستەوخۆی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی جێبەجێ کرا.

ھەواڵی زیاتر