ئیدارەی خۆسەر لەبارەی پێشێلکارییەکانی حەلەب پەیامێکی بڵاوکردەوە
ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هۆشداری دەدات لەوەی پێشێلکارییەکانی حەلەب بێ لێپرسینەوە تێناپەڕن و جەخت دەکاتەوە دەکاتەوە لەوەی گەڕەکە کوردییەکان “تاوانی جەنگ” و کۆچی زۆرەملێ بە ئامانجی گۆڕینی دیمۆگرافیان تێدا ئەنجامدراوە.
ئیدارەی خۆسەر لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاژامەی بەوەکرد، “پێشێلکاری بەرامبەر خەڵکی مەدەنی کراوە، کۆچپێکردن بە ئامانجی گۆڕینی دیمۆگرافیایە و دڵنیایی دەدەین ئەم تاوانانە بەبێ لێپرسینەوە تێناپەڕن.”
ئیدارەی خۆسەر داوا لە دانیشتووانی ڕەسەنی هەردوو گەڕەکەکە دەکات بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، بەڵێنی داوە هەموو توانایەکی دارایی و لۆجستی بخاتەگەڕ بۆ کەمکردنەوەی نەهامەتییەکانیان.