کارەکردن لە پڕۆژەی نەخۆشخانەی چارەسەری شێرپەنجە بەردەوامە

کارکردن لە پڕۆژەی گەورەترین نەخۆشخانەی چارەسەری شێرپەنجەی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عێراق لە هەولێری پایتەخت بەردەوامە.

نەخۆشخانەكە لە 150 تەختی خەواندن و 100 تەختی چارەسەری كیمیایی پێك دێت و تاقیگەیەكی پێشكەوتوو لەخۆ دەگرێت؛ سەرجەم ئامێرە پێشكەوتووەكانی چارەسەری نەخۆشییەكە لەخۆ دەگرێت و لەسەر ڕووبەری 30 هەزار مەتر چوارگۆشە دروست دەكرێت و لە پێنج نهۆم پێك دێت، بەوەش دەبێتە گەورەترین نەخۆشخانەی چارەسەری شێرپەنجە لە هەموو هەرێمی كوردستان و عێراق.

بە تەوابوونی ئەو پڕۆژەیە پێشکەوتووتری تەكنەلۆجیای ئێم ئاڕ ئای، سیتیسكان، پێتسكان، چارەسەری تیشك، چاندنی مۆخی ئێسك، وێنەگرتنی گاما و چەندین تەكنەلۆجیای دیكە لەم نەخۆشخانەیە بەردەست دەبن.

جێگەی باسە، لە 18ـی ئەیلوولی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەردی بناغەی پڕۆژەی دروستکردنی ئەم نەخۆشخانەیەی دانا و، لە ڕێوڕەسمەکەشدا ڕایگەیاند: “لە كابینەی نۆیەمدا خزمەتی كەرتی تەندروستیمان كردووە و زیاتریش پێویستی بە خزمەتە؛ دەبێ هاووڵاتییان لە نەخۆشخانە گشتییەكان هەست بە ئاسوودەیی و هەبوونی خزمەت بكەن”.

ھەواڵی زیاتر