گەنجێکی سەیدسادق بەهۆی سەرماوە رەقبووەوە

رەنج پشدەری، چالاکڤانی کۆچبەری لە ئەورووپا دەڵێت، ئەمڕۆ گەنجێکی خەڵکی قەزای سەیدسادق لە هەرێمی کوردستان، بەمەبەستی چوونە ئەورووپا چووەتە باکووری کوردستان، بەڵام لە شرنەخ رەقبووەتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 1-1-2026، رەنج پشدەری ڕایگەیاند، گەنجەکە ناوی عەلی یونس کەریمە، خەڵکی گوندی تەپەزێڕینەیە لە قەزای سەیدسادق لە پارێزگای سلێمانی.

رەنج پشدەری ڕاشیگەیاند، لەم رۆژانەدا 6 گەنجی دیکەی کورد، ویستویانە لە رۆمانیاوە بچنە بولگاریا، بەڵام بەهۆی رووداوی هاتووچۆوە، پۆلیسی ئەو وڵاتە دەستگیری کردوون.

بەگوتەی ئەو چالاکوانە، ئەو 6 گەنجە بەشێکیان خەڵکی شاری رانیەن و هێشتا چارەنووسیان نادیارە.

هەفتەی رابردووش، 7 گەنجی دیکەی خەڵکی ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین کە بە مەبەستی کۆچکردن بۆ ئەورووپا چووبوونە تونس، لەوێ دەستگیرکران و لە رێگەی فڕۆکەخانەی بەغداوە دیپۆرت کرانەوە.

ھەواڵی زیاتر