کۆریای باکوور هۆشداریی دەداتە ژاپۆن و هەوڵەکانی تۆکیۆ بۆ دەستگەیشتن بە چەکی ئەتۆمی بە هێڵی سوور دادەنێت.
کاردانەوەکانی پیۆنگیانگ دوای ئەوە دێت کە بەرپرسێکی باڵا لە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن ڕایگەیاند: “پێویستە وڵاتەکەمان ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، لە کۆتاییدا تەنیا دەتوانین پشت بە خۆمان ببەستین.”
لەوبارەیەوە وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکوور ئاماژەی بەوەدا، ئەم پەیامانە قسەی ئاسایی نین، بەڵکوو خەونی لە مێژینەی ژاپۆنە بۆ هەبوونی ئەتۆمی.
دەشڵێت: ئەگەر ژاپۆن ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، تەواوی ئاسیا ڕووبەڕووی مەترسی دەبێتەوە.
ئەمە هەڵوێستەی کۆریای باکوور لە کاتێکدایە کە خۆی خاوەنی کڵاوەی ئەتۆمییە و سەرباری سزاکانی ئەمریکا، دەستبەرداری بەرنامە ئەتۆمییەکەی نابێت.