ئەمریکا لە جووڵەکانی ئیسرائیل نیگەرانە

نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا، هێڵی سوور لەبارەی چالاکییەکانی ئیسرائیل لەنێو خاکی سووریا دیاری دەکات و ئەمریکا لە جووڵەکانی ئیسرائیل نیگەرانە.

ئیدارەی دۆناڵد ترمپ، سەرۆکی ئەمریکا وەک هاوپەیمانێک سەیری ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا دەکات و دەیەوێت وڵاتەکەی سەقامگیر بێت، بەمەش خۆیان لە هەر هەنگاوێک بەدوور دەگرن کە دەسەڵاتی شەرع لاواز بکات.


ئەمڕۆ دووشەممە 15-12-2025، کەناڵی “i24news”ـی عیبری ڕایگەیاند، تۆم باراک، نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا دەگاتە ئیسرائیل و لەگەڵ نەتانیاهۆ و بەرپرسانی دیکە وڵاتەکە کۆدەبێتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵەکە، ئەمریکا لە ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل لەنێو خاکی سووریا نیگەرانە و ئارەزووی ڕێککەوتنێکی ئەمنی دەکەن لەنێوان هەردوولادا.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە سەرەتای ئەم مانگەدا لە پەڕەی فەرمیی خۆی لە “ترووس سۆشیاڵ” گوتی، زۆر گرنگە ئیسرائیل گفتوگۆیەکی بەهێز و ڕاستەقینەی لەگەڵ سووریا هەبێت، هیچ شتێک ڕێگر نەبێت لە گەشەسەندنی سووریا بۆ وڵاتێکی پێشکەوتوو.

ھەواڵی زیاتر