ڕاگەیاندراوێک لە پرۆژەی هەژماری منەوە

“نزیکەی یەک ملیۆن مووچەخۆر تۆمار کراون”

(هەژماری من) ڕایدەگەیەنێت،نزیکەی یەک ملیۆن مووچەخۆری هەرێمی کوردستان لە سیستەمی بانکی مۆدێرن لە پڕۆژەی(هەژماری من) تۆمارکراون.

پرۆژەی (هەژماری من)، بڵاوی کردەوە: “لە پڕۆژەی (هەژماری من)دا هەندێک شت بە نەگۆڕی ماونەتەوە، یەکێک لەوانە هاووڵاتی سەرپشکە لە هەڵبژاردنی بانکی دڵخوازی خۆی.”

ئاماژەی بەوەش داوە: “(هەژماری من)، ڕێگە نادات بانکی سزادراو بەشداری لە پڕۆژەکە بکات.”

جەختی کردووەتەوە: “بانکە بەشداربووەکان هاندەدرێن خزمەتگۆزارییەکانیان زیاد بکەن و لقی بانکەکانیان و ناونیشانی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان زیاد بکەن.”

(هەژماری من)، ڕاشیگەیاندووە: “ئەوەی لە (هەژماری من) گۆڕانکاری بەسەرهاتووە ژمارەی بەشداربووانی پڕۆژەکەیە و ڕۆژ بە ڕۆژ نزیک دەبێتەوە لە ناونووسکردنی یەک ملیۆن مووچەخۆری هەرێمی کوردستان لە سیستەمێکی بانکی مۆدێرن”.

ھەواڵی زیاتر