پەیامی مەسرور بارزانی بۆ یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان

لە پەنجا و پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و گشت ئەندامانی یەکێتیی زانایان دەکەم. 
بە ڕێز و پێزانینەوە لە ڕۆڵی گرنگیی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان و زانایانی ئایینی بە گشتیی دەڕوانین لە قووڵکردنەوە بنەما و بەها بەرز و مرۆییەکانی ئایینی ئیسلام و بەرەنگاربوونەوەی هزری توندڕۆیی و بەهێزترکردنی میانەڕەوی و کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان.


مەسرور بارزانی 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2025/9/21

ھەواڵی زیاتر