ئێوارەی رۆژی سێشەممە 1ی نیسانی 2025 سەرۆک مەسعود بارزانی لە ڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە بەڕێز دکتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق کرد.
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا سەرۆک بارزانی پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی بە بەڕێز دکتۆر بەرهەم ساڵح و بنەماڵەکەیان ڕاگەیاند بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو بەڵێن ساڵح برای دکتۆر بەرهەم ساڵح.