کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبا:
- ئەو پارەیەی بۆ پڕۆژەی رووناكی بۆ هاووڵاتییان دێتەوە، كەمترە لەو پارەیەی ئێستا دەیدەنە هەردوو کارەبای موەلیدە و نیشتمانی.
- پڕۆژەی رووناكی، كارەبای 24 کاتژمێری بۆ هاووڵاتییانی كوردستان دابین دەكات، خەونێك بوو كە چەندان ساڵە هاووڵاتییانی كوردستان چاوەڕوانی بوون.
- دڵنیایی دەدەینە هاووڵاتییان، (90%)یان لە پڕۆژەی ڕووناكی پارەی زیاد نادەن، بۆیە پارەی پڕۆژەی ڕووناكی لە پارەی ئێستای موەلیدە كەمتر دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا دەنگی نابێت و ژینگەش پیس ناکات. بۆیە پێویستە لەگەڵ ئەم پڕۆژەیە بین و پشتیوانی لێ بكەین.
- دڵنیایی دەدەینە هاووڵاتییان، ئەم پڕۆژەیە بە سوودی هەمووان دەبێت.