ئەمڕۆ ئیمراڵی کۆتا پەیامی لە بارەی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا بڵاودەکاتەوە
بڕیاره ئەمڕۆ شاندی ئیمڕاڵی (ده‌م پارتی)، پاش دیداریان له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان رێبه‌ری په‌كه‌كه، له شاری ئیستانبوڵ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا په‌یامی ئۆجه‌لان رابگه‌یه‌نن.
پێنجشه‌ممه ٢٦ـی شوباتـی ٢٠٢٥، شاندی ئیمڕاڵیی پارتی یه‌كسانیی و دیموكراسیی گه‌لان (ده‌م پارتی) ئەمڕۆ له زیندانی ئیمڕاڵی سێیه‌مین دیدار له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ئه‌نجام ده‌دات، له دیداره‌كه‌ی سبه‌ینێدا حه‌وت كه‌س به‌شدارده‌بن.
هاوکات، له‌گه‌ڵ سری سوره‌یا ئۆنده‌ر و په‌روین بوڵدان، هاوسه‌رۆكانی گشتی ده‌م پارتی، تولای حاته‌م ئۆغۆللاری و تونجه‌ر باقرخان، ئه‌حمه‌د تورك، په‌رله‌مانتاری ده‌م پارتی له ئیستانبوڵ، جه‌نگیز چیچه‌ك و فایه‌ق ئۆزگور ئه‌رۆل پارێزه‌ری نوسینگه‌ی یاسایی سه‌ده له شانده‌كه‌دا به‌شدارده‌بن.
هەروەها ده‌م پارتی له‌م باره‌یه‌وه رایگه‌یاندووه، پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان، له كاتژمێر پێنجی ئێوارە له ئیستانبوڵ كۆنگره‌ی رۆژنامه‌نووسی ده‌به‌ستێت، دواتر شوێنی كۆنگره‌كه ئاشكرا ده‌كرێت.