ئەنجامی سەرژمێری گشتیی دانیشتووانی عێراق ڕادەگەیێنرێت
وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ئەنجامی سەرژمێری گشتیی دانیشتووانی عێراقی ڕاگەیاند، کە ژمارەی دانیشتووانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە 46 ملیۆن و 118 هەزار کەسە.
ژمارەی دانیشتووانی عێراق بەمشێوەیەوە دابەشبووە، ژمارەی دانیشتووانی شارەکان لە عێراق: 70.17% و ژمارەی دانیشتووانی شارەکان لە هەرێمی کوردستان کوردستان: 84.57%ە.
لە ئەنجامی سەرژمێرییەکە دەرکەتووە عێراق خاوەنی کۆمەڵگەیەکی گەنجە، بەو پێیەی ڕێژەی 60.44%ی دانیشتووانەکەی تەمەنیان لە نێوان 15 بۆ 64 ساڵیدایە.
هەروەها ئەو کەسانەی لەخوار پێنج ساڵە: 11.16%
ئەوانەی تەمەنیان لە نێوان (5-14) ساڵە : 24.74%
ئەوانەی تەمەنیان لە سەرووی 65 ساڵە: 3.66%
ڕێژەی دانیشتووان بە گوێرەی باری خێزانی بەم شێوازەیە:
کەسانی تەنیا واتا ئەوانەی هاوسەرگیریان نەکردووە: 41.6%
ئەوانە هاوسەرگیریان کردووە: 54.01%
ئەوانەی جیابوونەتەوە: 1.28%
ئەو کەسانەی کە جیابوونەتەوە: 1.28%
ئەو کەسانەی کە هاوسەریان مردووە: 2.8%