شەقامێکی نوێ لە سنووری هەولێر دروست دەکرێت و گوژمەی 500ملیۆن دینار وەک قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە دیاری کراوە.
پێنجشەممە، 20ـی شوباتی 2025، مەریوان حاکم، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر، رایگەیاندن: جووتسایدێکی نوێ لە سنووری پارێزگاری هەولێر ، لە شارۆچکەی بەحرکە دروست دەکرێت و بە بڕبڕەی هاتوچۆی ئەو شارۆچکەیە دادەندرێت، چونکە قەرەباڵغییەکی زۆر لەسەر ئەم ڕێگایە هەیە.
مەریوان حاکم، گوتیشی: بە تەواوبوونی ئەم جووتسایدە، قەرەباڵغی کەمتر لەسەر شەقامە سەرەکییەکە دەمێنێت.
بۆ قۆناغی یەکەمی شەقامەکە 500 ملیۆن دینار تەرخان کراوە، دوای تەواوبوونی قۆناغی دوووەم دەست پێ دەکات.
پێنجشەممە، 13ـی شوباتی 2025، قۆناغی یەکەمی قیرتاوکردنی شەقامی سەرەکیی هەولێر-بەحرکە، لە شەقامی 100مەتری تاوەکوو شەقامی 120مەتری، تەواو کرا.
بەحرکە کە پێشتر شارەدێ بوو، لە 3ـی تشرینی یەکەمی 2024، بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کراوەتە قەزا.