دوای شەش مانگ مانەوەی لە بەندینخانە، دادگاى پاراگوای بڕیاری ئازادکردنی ڕۆناڵدینیۆ و برادەکەی دەرکرد.
ڕۆژنامەى سپۆرتى ئیسپانى بڵاویکردەوە، دادوەرى دادگاى پاراگواى، ڕۆناڵدینیۆ و ڕۆبێرتۆ دى ئەسیس مۆرێراى براى ئازاد کرد، کە بەهۆى بەکارهێنانى پاسپۆرتى ساختەوە چەند مانگێکە لەو وڵاتەدا دەستگیرکرابوون.
ڕۆژنامەکە ئیسپانییەکە دەڵێت “ڕۆناڵدینیۆ بە 90 هەزار دۆلار ئازادکراوە و پارەکە بۆ سەنتەرى پزیشکى ئەسۆنسیۆن دەبێت” هەروەها دەبێت پرۆژەیەکى کۆمەڵایەتى ئەنجامبدات، هاوکات براکەی بە 110 هەزار دۆلار ئازاد کراوە.
ڕۆناڵدینیۆى ئەستێرەى پێشووى هەڵبژاردەى بەڕازیل و یانەکانى پاریس سانجێرمان و بارسیلۆنا لە ئازارى ڕابردووەوە بە پاسپۆرتى ساختەوە لە پاراگواى دەستگیر کرا.