پێنج بانکی عێراقی لەلایەن ئەمەریکاوە سزادران
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، دوو سەرچاوەی ئاگاداری ڕاستەوخۆی عێراق ڕایانگەیاندووە، بانکی ناوەندی عێراق پێنج بانکی ناوخۆیی دیکە لە مامەڵەکردن بە دۆلاری ئەمریکی قەدەغە دەکات، ئەمەش دوای کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی گەنجینەی ئەمریکا دێت لە هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و قاچاخچێتی دۆلار و پێشێلکارییەکانی دیکە.
بانکەکانیش بریتین لە: بانکی موشریقی عەرەبیی ئیسلامی، بانکی یەکگرتوو بۆ وەبەرهێنان، بانکی سەنەمی ئیسلامی،بانکی میسکی ئیسلامی و بانکی ئەمینی عێراقی ئیسلامیی، هەروەها ئەمریکا مامەڵەی دۆلاری لە سێ کۆمپانیای پارەدانی ئەلیکترۆنیی عێراقیش قەدەغەکرد.
شایەنی باسە هیچ کام لەو بانکانە بەژداریان نەکردووە بە هەژماری من، هاوکات یەک لەم پێنج بانکە باشدارە لە تەوتین.