دژە تیرۆری کوردستان رایگەیاند، بەگوێرەی زانیارییەکانیان، “ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، کاژێر 17:40، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو ئاراستەی کەمپی ئاوارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە بناری چیای کۆڕەک لە سنووری پارێزگای هەولێر کرا”.
دژە تیرۆر دەشڵێت، “درۆنەکە ئامانجی خۆی نەپێکا و تێکشکا و کەوتە خوارەوە، هیچ زیانێکی گیانی و مادی لێ نەکەوتەوە”.