دەستپێشخەریەکەی مەسرور بارزانی لایەنەکان لەیەک نزیکتر دەکات

ئەو دەسپێشخەرییە نیشتمانییەی كە مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان لە كۆبوونەوەی 11ی كانوونی دووەم لە كۆبوونەوەیەكی گشتیی لە هەولێر رای گەیاند كە هەمووان پێكەوە داوای ماف و شایستەداراییەكانی خەڵكی كوردستان بكەن لە بەغدا، لایەنەكانی بۆ پێكهێنانی حكوومەتی نوێی كوردستان لە یەكتر نزیك كردەوە.

دوای ئەو دەسپێشخەرییە، هەریەكە لە پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێوەندییەكانیان چووە ئاستێكی باشتر لەوەی بۆ پێكهێنانی حكوومەتی نوێی كوردستان هەیانە، تا ئەو ڕادەیەی هەریەكە لە مەسروور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆ بوونەوە.

ئامانج عەلی خۆشناو چاودێری سیاسی، گوتی، پێوەندیی نێوان پارتی و یەكێتی ئێستە لە ئاستێكی باش دایە، بە تایبەت دوای دەسپێشخەرییەكەی مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان بۆ ئەوەی هەموو لایەنەكان پێكەوە داوای مافەكانی كورد بكەن لە بەغدا.

ئەو چاودێرە سیاسییە گوتی، كە لێكنزیكبوونەوەی لایەنەكان كاریگەریی راستەوخۆی هەیە لەسەر زوو پێكهێنانی حكوومەتی نوێی كوردستان.

دوای دەسپێشخەرییەكەی مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان، ئێستە بە تەواوی هەست دەكرێت كە حزبەكان لەیەكترەوە نزیكن ئەوكاتەیش پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حكوومەت گوتی، كە ئێستە حكوومەت یەك تیمە و كێشەی بەغدا هی پارتی و یەكێتی بە تەنیا نییە.

ھەواڵی زیاتر